ئیدارەی ترەمپ چەند میدیایەک لە پێنتاگۆن دەردەکات

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بڕیارێکی چاوەڕوانەکراوەی دەرکرد و ڕایگەیاند، بۆ ئەمساڵ هەر یەک لە نیویۆرک تایمز و سێ لە میدیاکانی دیکە لە لیستی ساڵانەی بەشداربووانی میدیاکان لە پێنتاگۆن دەرهێنراون، بۆ ئەوەی دەرفەت بە میدیاکانی دیکە بدرێت. 

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاند "دەبێت لە 14ـی ئەم مانگە هەر یەک لە نیویۆرک تایمز، پۆلیتیکۆ، (NBC NEWS) و ناشناڵ پەبلیک ڕادیۆ (NPR) لە هۆڵی ڕۆژنامەوانی پێنتاگۆن کورسییەکانیان چۆڵ بکەن.

هەروەها ئیدارەکە لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوەی داوە باسی لەوە کردووە "بۆ هەر ساڵێک هەندێک لە میدیاکان کورسییەکانیان لە پێنتاگۆن پێ چۆڵ دەکرێت، بۆ ئەوەی دەرفەت بۆ میدیاکانی دیکە بدرێت؛ بۆ ئەمساڵیش ئەو کورسییانە لەلایەن نیویۆرک پۆست، تۆڕی هەواڵی یەکی ئەمریکا، تۆڕی هەواڵی بریتبارت و نیوز هافپۆست پڕ  دەکرێنەوە. 

(NBC NEWS) لەوبارەیەوە ڕایگەیاند "بێهیوا بوون لە بڕیارەکەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بەڵام سەرەڕای ئەمەش لە گواستنەوەی هەواڵ و زانیارییەکان، لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی ئەمەریکا بەردەوام دەبین."

نیویۆرک تایمزیش ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە "ڕێگریی لە میدیاکان بۆ گەیشتن و کۆکردنەوەی زانیارییەکان کارێک نییە بۆ بەرژەوەندیی گشتی باشبێت، بۆیە ئێمە لە گواستنەوە زانیارییەکان بەردەوام دەبین."

هەروەها ناشناڵ پەبلیک ڕادیۆ (NPR) ڕایگەیاندووە "پێوسیتە پێنتاگۆن هۆڵەکە فراوانتر بکات، بۆ ئەوەی شوێنی هەموو میدیاکان ببێتەوە."

 
 
 
Fly Erbil Advertisment