فراکسیۆنی پارتی: دەنگدان لەسەر هەموواری بوودجە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ خەڵکی کوردستان
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا پیرۆزباییان لە خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق کرد بەبۆنەی دەنگدان لەسەر هەموواری پرۆژە یاسای بوودجە، پێیان وابوو کە قۆناغێکی نوێیە لە پەیوەندییەکانی نیوان هەولێر و بەغدا.
یەکشەممە 2ـی شوباتی 2025، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بەبۆنەی دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و ماددەی 12ـی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیان لە پەرلەمانی عێراق ڕێکخست و تێیدا ئاماژەیان بەوە کرد، دەنگدان لەسەر هەموواری یاسای بوودجە قۆناغێکی نوێیە لە پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ بۆ ئەوەی داهاتی عێراق و هەرێمی کوردستان کورتهێنان کەمبکەنەوە.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: پێویستە لێژنەیەی ڕاوێژکاری لەماوەی 60 ڕۆژدا دەست نیشان بکرێت بۆ خەمڵاندنی تێچووی نەوت و گواستنەوەی، هاوکات پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و عێراق کرد و ئاماژەی بەوە کرد، دەنگدان لەسەر هەموواری یاسای بوودجە دەستکەوتێکی گەورەیە، ئەو پرسە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ.
یەکشەممە، 2ـی شوباتی 2025، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، دەنگی لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و ماددەی 12ـی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دا.