سوودانی داوا لە وەزارەتەکانی نەوتی هەرێم و بەغدا  دەکات دەستبەجێ کار بە هەموواری یاسای بوودجە بکەن

محەمەەد شیاع سوودانی
محەمەەد شیاع سوودانی

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەکات، دەستبەجێ کار لەسەر ئەم هەموارکردنە بکەن، بەمەبەستی وەبەرهێنانی سامانە سروشتیەکان بەتایبەت سامانی نەوت.

یەکشەممە 2ـی شوباتی 2025، باسم عەوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراقی ڕایگەیاند: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەکات، دەستبەجێ کار لەسەر ئەم هەموارکردنە بکەن، بەمەبەستی وەبەرهێنانی سامانە سروشتیەکان بەتایبەت سامانی نەوت، دەشڵێت: با ئەم سامانە ببێتە هۆکارێک بۆ پشتگیریکردنی سەقامگیری و وەک هاندەرێک بۆ زیاتر جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکان بۆ دەستەبەرکردنی  پێداویستییەکانی گەلی عێراق.

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق گوتی: سەرۆک وەزیران ستایشی هەنگاوە پڕ لە بەرپرسیارەییەتیەکانی پەرلەمان دەکات بە دەنگدان لەسەر هەموواری یاسای بوودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی 2023،2024،2025 و یاسای ژمارە13ـی ساڵی 2023، بەپێی ئەو دەقەی کە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە نێردرابوو.

سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپاسی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان دەکات بەرامبەر تێگەیشتنیان  و پشتگیریان لە لە تێڕوانی حکوومەت، دەڵێت: ئەو هەمووارە ڕەنگدانەوەی لەسەر هەماهەنگی نێوان حکوومەت و پەرلەمان دەکاتەوە بۆ بەردەوامیی کاری هاوبەش لەپێناو بەردەوامیدان بە کاروانی ئاوەدانی و گەشەپێدان.

گوتەبێژی حکوومەتی عێراقی ئاماژەی بەوە کردووە کە، لەسەر بنەمای ئەم هەموارکردنەوە، سەرۆکی حکومەت داوا لە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی، و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەکات، دەستبەجێ دەست بە ئەم هەموارکردنە بکەن و کار لەسەر ئەم هەموارکردنە بکەن، بەمەبەستی وەبەرهێنان لە سامانە سروشتیەکان بەتایبەت سامانی نەوت،دەشڵێت:  با ئەم سامانە ببێتە هۆکارێک بۆ پشتگیریکردنی سەقامگیری و وەک هاندەرێک بۆ زیاتر جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکان.