تایلەند ڕێکارەکانی گەشتیاریی ئاسان دەکات

تایلەند ڕایگەیاندووە، بەڵگەنامەی کۆچبەری TM6 دەبێتە دیجیتاڵ، ئەمەش جێگەی وەشانی کاغەزی دەگرێتەوە بۆ  هاتنی گەشتیارانی بیانی لە مانگی ئایاری 2025ەوە.

دەسەڵاتدارانی تایلەند ئەمڕۆ دووشەممە، 3ـی شوباتی 2025، ڕایانگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەو بەڵگەنامە ئەلیکترۆنییە ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتیی گەشتیاران و باشترکردنی ڕێکارە ئەمنییەکان.

بەپێی هەواڵێکی تراڤڵ ویکلی ئاسیا، حکوومەتی تایلەند لە 15ی نیسانی 2024دا ڕاگرتنی کاتی لەسەر بەڵگەنامەی TM6 جێبەجێ کرد و لە 30ی نیسانی 2025 کۆتایی دێت. وەشانی دیجیتاڵی بۆ یارمەتیدانی ئاسانکاری چوونە ژوورەوە و چارەکردنی نیگەرانییەکانی سەلامەتی داڕێژراوە، لە کاتێکدا وڵاتەکە کاردەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێڕوانینە نەرێنییەکان.

دەسەڵاتدارانی تایلەند پشتڕاستیان کردەوە کە بەڵگەنامەی دیجیتاڵی TM6 بۆ  هاتنی گەشتیارانی بیانی لە ڕێگەی ئاسمانی و دەریایی و وشکانییەوە، ناچاریی دەبێت. سیستەمەکە بێبەرانبەرە و ئەولەویەت دەدرێت بە ڕێکارەکانی تری سکرینکردنی چوونە ژوورەوە کە لە سەرەتادا پلانیان بۆ دانرابوو.

جگە لە بەڵگەنامەی دیجیتاڵی TM6، لە 1ی 1ەوە، گەشتیاران پێویستە داوای سیستەمی ڤیزەی ئەلیکترۆنی تایلەندی بکەن، جگە لەو وڵاتانەی کە پاسەپۆرتەکانیان بۆ سەردانی تایلەند، ڤیزەی ناوێت.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment