زیاتر لە 400 بوومەلەرزە لە دەریای ئیجە ڕووی دا

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 400 بوومەلەرزە لە دەریای ئیجە ڕووی داوە و حکوومەتی یۆنان هەنگاوی بەپەلە دەگرێتەبەر.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووا، لە دەریای ئیجە زیاتر لە 400 بوومەلەرزە تۆمار کراوە، حکوومەتی یۆنان دوای بوومەلەرزەکان، خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ڕیاکۆس میچۆتاکیس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا بۆ پێشگرتن لە کارەساتی گەورە، چەندان بڕیاری بەپەلە دران، بەپێی یەکێک لە بڕیارەکان لە چەند شارێکی یۆنان، قوتابخانەکان بە داخراوی دەمێننەوە.

هەروەها ڕاشگەیەندراوە، پێویستە هاووڵاتیان خۆیان لە قەرەباڵغیی زۆر لە ناو بیناکان بەدوور بگرن، هەروەها حکوومەت داوا دەکات لەکاتی بوومەلەرزەی بەهێزدا، دەستبەجێ ناوچە کەنارییەکان چۆڵ بکرێت.

 بەهۆی هاوسنووریی تورکیا لەگەڵ یۆنان، بوومەلەرزەکان ترسی لای خەڵکی تورکیاش دروست کردووە، بەپێی ئەوەی چەند ڕۆژێک ماوە بۆ ساڵوەگەڕی بوومەلەرزە گەورەکەی مەرەش کە بەر لە 2 ساڵ لەو وڵاتەی دا.