سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا  بۆ کوردستان24: لەنزیکەوە چاودێری گۆڕانکارییەکانی سووریا دەکەین

رۆبێرتا میتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا
رۆبێرتا میتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا

سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لەنزیکەوە چاودێری بارودۆخ و گۆڕانکارییەکانی سووریا دەکەین و بەردەوام دەبین لەکۆبوونەوەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی تازەی ئەو وڵاتە.

دووشەممە 3ـی شوباتی 2025، رۆبێرتا میتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەرلەمانی ئەوروپا وەڵامی بارزان حەسەن، پەیامنێری کوردستان24ـی دایەوە لەبارەی هەڵوێستەکانیان بەرامبەر سووریا، میتسۆلا گوتی:چەندین شاندی یەکێتی ئەوروپا سەردانی سوریایان کردووەو لەنزیکەوە چاودێری بارودۆخەکەو گۆڕانکارییەکان لەو ووڵاتە دەکەین.

گوتیشی:  بەردەوام دەبین لەکۆبوونەوەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی تازەی سووریا.

 
Fly Erbil Advertisment