ئه‌حمه‌د شه‌رع: هه‌ر جیابوونه‌وه و دابه‌شكردنێكی سووریا ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه

سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزەر لە سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، كاری له‌پێشینه‌یان بریتییه له كۆنترۆڵی چه‌ك و هێشتنه‌وه‌ی به ده‌ستی ده‌وڵه‌ت؛ ده‌شڵێت، شه‌ڕی ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د ئه‌نجامی پلانێكی پێنج ساڵه بوو.
دووشه‌ممه، 3ـی شوباتی 2025، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزەر لە سووریا له یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنیدا له دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی جه‌ختی كرده‌وه، هه‌مووان له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و یه‌كێتیی سووریا كۆكن و هه‌ر جۆره جیابوونه‌وه و دابه‌شكردنێكی خاكی ئه‌و وڵاته ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌حمه‌د شه‌رع هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بۆ چاره‌كردنی دۆسیه‌ی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌رده‌وامه.
سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزەر لە سووریا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، هه‌سه‌ده ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه چه‌ك ته‌نیا به ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه بێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به چه‌ند خاڵێكی لاوه‌كیش جیاوازییان هه‌یه.
شه‌رع تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، هه‌ڵبژاردن له سووریا چوار بۆ پێنج ساڵی دیكه ده‌خایه‌نێت، چونكه پێویستیان به ژێرخانێك هه‌یه، ئه‌م ژێرخانه‌ش پێویستی به كات هه‌یه.