پێشەوا هەورامانی" هیج پێویست نەبوو یەکێتی بەیاننامە بڵاوبکاتەوە"

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: پێویستە مامۆستایان ڕێگەنەدەن هیچ کەس و بەیاننامەیەک لەسەر حسابی ئەوان نان و پیازی پێ بخورێت.

دووشەممە، 3ـی شوباتی 2025، پێشەوا هەورامانی،گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: هیج پێویست نەبوو، یەکێتی بەیاننامە بڵاوبکاتەوە، لەکاتێکدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و باڤڵ تاڵەبانی دەتوانێت لەکاتی نان خواردن، گفتوگۆ لەگەڵ قوباد تاڵەبانی بکات، چونکە بەشێکن لە حکوومەت و چەندین وەزیریان هەیە.

گوتەبێژی حکوومەت، ڕاشیگەیاند: پێویستە مامۆستایان، ڕێگەنەدەن ئەم جۆرە بەیاننامانە نان و پیازی پێ بخورێت، هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان دەزانێت، لە یەکەم ڕۆژەوە تاوەکو ئەمڕۆ ڕێککەوتن کرا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ وچان، هەوڵیدا، تا بگەن بە ڕێککەوتن و کێشەی بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەمێنیت.

 
 
Fly Erbil Advertisment