باڵیۆزی عومان له عێراق: چاومان له هاوبه‌شییه‌كی به‌هێزه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان

شاندێكی عومان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه؛ هاوكات باڵیۆزی عومان له عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، خواستییانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شی له بواره جیاجیاكاندا بكه‌ن.
دووشه‌ممه، 3ـی شوباتی 2025، مه‌حموود ئه‌لخرووسی، باڵیۆزی عومان له عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی تاوتوێی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانیان كردووه و عومان چاوی له هاوبه‌شییه‌كی به‌هێزه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
مه‌حموود ئه‌لخرووسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ژماره‌یه‌ك له وه‌به‌رهێنه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی عومان سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن و تاوتوێی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
دووشەممە 3ـی شوباتی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە شاندێکی سەڵتەنەی عومان بە سەرۆکایەتی قەیس بن محەمەد ئەلیوسف وه‌زیری بازرگانی و پیشەسازی و برەودان بە وەبەرهێنانی سەڵتەنەی عومان کرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سەڵتەنەی عومان، لە بوارە جۆراجۆرەکاندا، بە تایبەتی بازرگانی، پیشەسازی و وەبەرهێناندا کرا.
سەرۆکی شاندی عومان ، خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانیان بۆ هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئامادەیی وڵاتەکەیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی. لەمبارەیەوە ئاماژە بە گرنگیی کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتیی عومان لە هەرێمی کوردستان لە ئایندەیەکی نزیکدا کرا .
سەرۆکی حکوومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سەڵتەنەی عومان دووپات کردەوە.