ڤۆن دێر لاین: ئەمەریکا باج بەسەر یەکێتیی ئەورووپا بسەپێنێت بە توندی وەڵامی دەدرێتەوە

ڤۆن دێر لاین ڕایگەیاند، یەکێتیی ئەورووپا بە توندی وەڵامی واشنتن دەداتەوە ئەگەر باج بسەپێندرێت.

ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمەریکا باج بەسەر کاڵاکانی یەکێتیی ئەورووپا  بسەپێنێت، ئەوا بە توندی وەڵامی واشنتن دەدرێتەوە.

ڤۆن دێر لاین، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆتایی لوتکەی نافەرمیی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسل گوتی: ئەگەر بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە باج بەسەر ئێمەدا بسەپێندرێت، یەکێتیی ئەورووپا بە توندی وەڵامی دەداتەوە.

ئەمەش لە پاشخانی ڕاگەیاندنی دۆناڵد ترەمپ، سەبارەت بە سەپاندنی باج بەسەر کاڵای هەناردەکراوی کەنەدا و مەکسیک و چین، هەڕەشەی سەپاندنی باج بەسەر کاڵاکانی یەکێتیی ئەورووپا کرد و ئەورووپای بە خراپ سوود وەرگرتن لە ئەمەریکا تۆمەتبار کرد.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "زە ​​تێلێگراف"ـی بەریتانی، تیمەکەی ترەمپ بیر لەوە دەکەنەوە کە باجێکی 10% بەسەر سەرجەم هەناردەکردنی ئەورووپایی بۆ ئەمەریکا بسەپێنن. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە هیچ کۆدەنگییەک لەسەر ئەم بابەتە لەناو ئیدارەی ئەمەریکادا نییە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment