ڕوبیۆ: ئەمەریکا بیر لە سەپاندنی ڕێوشوێنی دیکە دژی چین دەکاتەوە

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمەریکا بیر لە سەپاندنی ڕێوشوێنی دیکە لە دژی چین دەکاتەوە.

ڕوبیۆ لە لێدوانێکیدا بۆ فۆکس نیوز، کاتێک پرسیاری  لێ کرا، ئایا پەکین دەبێت چاوەڕوانی زیاتر لە واشنتن بکات، دوای ئەو باجانەی کە بەسەر کاڵا چینییەکاندا سەپاندووە؟ گوتی: بەڵێ بێگومان.

ڕوبیۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، چین بەردەوامە لە "فێڵ و دزی کردن."

پێشتر، چین ناڕەزایی توندی لە باجەکانی ئەمەریکا لەسەر هاوردەی چین دەربڕی.

دۆناڵد ترەمپ، فەرمانی جێبەجێکردنی بڕیاری سەپاندنی باجی بەسەر کاڵاکانی کەنەدا، مەکسیک و چیندا ئیمزا کرد.

ئەمەریکا باجی %25ـی بەسەر ئەو کاڵایانەدا سەپاند کە لە مەکسیک و کەنەدا هاوردە دەکرێن، هەروەها باجی 10%ـی لەسەر ئەو کاڵایانە داناوە کە لە چینەوە هاوردە دەکرێن.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment