سوید.. تەقە لە قوتابخانەیەک کرا و بریندار هەیە

پۆلیسی سوید ئاماژه به‌وه ده‌كات ته‌قه له قوتابخانه‌یه‌كی شاری ئۆریبرۆ كراوه؛ ده‌شڵێت، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان بۆ به‌دواداچوونی ڕووداوه‌كه ده‌ست پێ كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌م باره‌وه به‌رده‌وام ده‌بن.
سێشه‌ممه، 4ـی شوباتی 2025، پۆلیسی سوید ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ته‌قه له قوتابخانه‌یه‌كی شاری ئۆریبرۆ له ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته كراوه و له ئه‌نجامدا چوار كه‌س ده‌ستبه‌جێ بریندار بوون.
پۆلیسی سوید هه‌روه‌ها ڕوونی كردووه‌ته‌وه، چه‌ند خوله‌كێك دوای برینداربوونی چوار كه‌سه‌كه، كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
پۆلیسی سوید ئاماژه‌ی به بارودۆخی برینداره‌كان و ئاستی برینه‌كانیان نه‌كردووه، به‌ڵام ڕایگه‌یاندووه، دوای ڕووداوه‌كه به خێرایی گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له‌م باره‌وه ده‌ست پێ كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامن و داوایان له هاووڵاتییان كردووه له شوێنی ڕووداوه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه.