فەرەنسا.. ژمارەیەک نامەی دەستنووسی شارل دیگۆل خرایە ڕوو

ژماره‌یه‌ك ده‌ستنووسی سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ره‌نسا له ڕێوڕه‌سمێكی نیشتمانیدا خرایه ڕوو؛ هاوكات وه‌زیری ڕۆشنبیریی ئه‌و وڵاته ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌م ده‌ستنووسانه گه‌نجینه‌ی نیشتمانین.
سێشه‌ممه، 4ـی شوباتی 2025، ژماره‌یه‌ك ده‌ستنووسی ژه‌نه‌ڕاڵ شارل دیگۆلی پاڵه‌وان و به‌رگریكاریی فه‌ره‌نسی دژ به نازیسزم له جه‌نگیی دووه‌می جیهانی و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له ماوه‌ی نێوان 1959 – 1969ـدا له ڕێوڕه‌سمێكدا خرایه ڕوو.
هه‌ر یه‌ك له ده‌فته‌ری تێبینییه‌كان كه دیگۆل له ساڵی 1940ـدا به‌ر له چوونی بۆ له‌نده‌ن و دواتر نووسیویه‌تی، هه‌روه‌ها پێنج نامه‌ی دیكه كه یه‌كێكیانی له 27ـی ئابی 1944 بۆ ئیڤۆنی هاوسه‌ری ناردووه له دوای ڕزگاركردنی پاریس، نامه‌یه‌كی دیكه كه له كۆتاییه‌كانی ئه‌یلوولی 1938 له دوای ڕێككه‌وتنه‌كانی میونشن و نامه‌یه‌كی دیكه كه له 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 1936 بۆ جان دیگۆلی دایكی نووسیوه و تێیدا سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگی داهاتوو، له دیارترین ئه‌و ده‌فته‌ر و نامه ده‌ستنووسانه‌ن كه له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا خراونه‌ته ڕوو.
له‌م باره‌وه ڕه‌شیده داتی، وه‌زیری ڕۆشنبیری فه‌ره‌نسا گوتوویه‌تی، ئه‌م ده‌ستنووسانه گه‌نجینه‌یه‌كی نیشتمانین و له پێناو هاووڵاتییانی ئێسته و نه‌وه‌ی داهاتووی فه‌ره‌نسا پارێزگاری‌یان لێ ده‌كرێت.