ترەمپ هەوڵی کڕینی قەڵایەکی مێژوویی لە بەریتانیا دەدات

قەڵای مێژوویی ڕیپلی کە لە سەدەی چوارده‌مه‌وه له لایه‌ن هه‌مان خێزانه‌وه خاوه‌نداریه‌تیی ده‌كرێت بۆ فرۆشتن خراوه‌ته ڕوو و یه‌كێكیش له كڕیاره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه.
قەڵای مێژوویی ڕیپلی کە لە سەدەی چوارده‌مه‌وه له لایه‌ن یه‌ك خێزانه‌وه خاوه‌نداریه‌تیی ده‌كرێت بۆ فرۆشتن خراوه‌ته ڕوو و نرخی فرۆشتنه‌كه‌یشی 21 ملیۆن جونه‌ی ئیسته‌رلینییه.
ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تییه سیاسی و بزنسمانه‌كانی جیهان خواستی خۆیان بۆ كڕینی قه‌ڵاكه ده‌ربڕیوه و یه‌كێكیش له‌وانه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه و له‌پاڵ تایلۆر سوێفت كێبه‌ركێی به‌ده‌ستهێنانی ده‌كات.
قەڵاکە دەکەوێتە نزیک هارۆگێت لە بەریتانیا، مێژوویەکی دەوڵەمەندی هەیە، ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوی لە پیلانگێڕی بەناوبانگی باروتی ساڵی 1605ـدا هەبووە. قەڵاکە سێ ژووری پێشوازی و 11 ژووری نوستن و شەش حەمام و حەمام و لەگەڵ 445 دۆنم زەوی و دەریاچەیەک و و نشینگه‌یه‌كی فڕۆكه و یانه‌یه‌كی خواردنه‌وه ژماره‌یه‌ك دوكان، هۆتێلێک، یاریگای کریکێت و هۆڵێكی ئاهه‌نگێڕانی خێزانی له خۆ گرتووه.
قەڵاکە لە سەدەی چوارده‌دا بە بنەماڵەی ئینگلبی دراوە، دوای ئەوەی یەکێک لە باب و باپیرانیان پاشای ئینگلته‌رای لە هێرشێكی بەرازی کێوی ڕزگار کرد.
له‌م باره‌وه، سێر تۆماس ئینگلبی، خاوەنی ئێستای قه‌ڵاكه گوتی: ئه‌م ڕۆژانه هه‌ست به ئه‌رێنیبوون ده‌كه‌ن به‌رانبه‌ر به بڕیاری فرۆشتنی قه‌ڵاكه‌یان و ڕه‌نگه ڕۆژانێكی دیكه‌ش بێت و هه‌ست به دڵته‌نگی بكه‌ن به‌هۆی له‌ده‌ستدانی قه‌ڵاكه‌یان كه ئه‌و خودی خۆی زیاتر له 50 ساڵه گرنگی پێ ده‌دات.
پێشبینی دەکرێت قەڵاکە سەرنجی زۆرێک لە وەبەرهێنەران بۆ خۆی ڕابکێشێت، بەتایبەتی ئەگەری کڕینی موڵکەکە بە تەواوی یان دابەشکردنی بەسەر نۆ پارچە زەوی جیاوازدا هه‌یه.