سیادە: ڕاگرتنی جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە تووشی شۆکی کردین

لۆگۆی هاوپەیمانیی سیادە
لۆگۆی هاوپەیمانیی سیادە

هاوپەیمانیی سیادە، ڕایگەیاند: یاسای لێبوردنی گشتی هەنگاوێکی سەرەکییە بۆ دادپەروەری بۆ ستەملێکراوان و بێ تاوانەکان.

سێشەممە 4ـی شوباتی 2025، هاوپەیمانیی سیادە لەبارەی بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، سەرەڕای ڕێزگرتن لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، بەڵام ڕاگرتنی بڕیاری جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی تووشی شۆکی کردین.

هاوپەیمانییەکە دەڵێت: یاسای لێبووردنی گشتی لەگەڵ ڕێککەوتنی سیاسی کە هێزە نیشتمانییەکان لەسەری ڕێککەوتوون یەکدەگرێتەوە.

هاوکات ئاماژەی بەوە دا، یاساکە ماف بۆ خاوەنەکانی و متمانەی نێوان هاووڵاتییان و دامەزراوەکانی دەوڵەت دەگێڕێتەوە.

سێشەممە 4ـی شوباتی 2025، دادگای فیدراڵی، فەرمانێکی وەلائی دەرکرد و بڕیاری دا بە ڕاگرتنی جێبەجێکردنی یاساکانی لێبووردنی گشتی و باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان.