ئەمەریکا.. یەکەم کاروانی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ گرتووخانەی گوانتانامۆ گواسترایەوە

كۆشكی سپی ئاماژه به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی نایاسایی بۆ گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ.
سێشه‌ممه، 4ـی شوباتی 2025، كارۆلین لیڤیت، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا به كه‌ناڵی "فۆكس"ـی ڕایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی نایاسایی بۆ گرتووخانه‌ی گوانتانامۆی سه‌ربازیی له كوبا چووه واری جێبه‌جێكردن.
كارۆلین لیڤیت هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كاروانی كۆچبه‌رانی نایاسایی كه له ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیر و زیندانی كراون، بۆ گرتووخانه‌كه گواستراونه‌ته‌وه.
چوارشه‌ممه، 29ـی كانوونی دووه‌می 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه، ده‌یه‌وێت گرتووخانه‌ی گوانتانامۆی سه‌ربازیی كه شوێنی زیندانیكردنی تۆمه‌تبارانی تیرۆره بكاته شوێنی زیندانیكردنی كۆچبه‌رانی نایاسایی.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕوونیشی كرده‌وه، به‌رپرسانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ئاسایشیی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی ڕاسپاردووه بۆ ئاماده‌كردنی ناوه‌ندیی وه‌رگرتن و پێشوازیكردن له 30 هه‌زار كۆچبه‌ری نایاسایی.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گرتووخانه‌كه هه‌موو "تاوانبارن"ـی نایاسایی له خۆ ده‌گرێت.
چوارشه‌ممه، 29ـی كانوونی دووه‌می 2025، دۆناڵد تره‌مپ ئیمزای له‌سه‌ر یاسای "لێكن ڕایلی" كرد كه به ناوی ئه‌و قوتابییه 22 ساڵانییه ئه‌مه‌ریكییه كرا كه به ده‌ستی كۆچبه‌رێكی فه‌نزوێلایی كوژرا و یاساكه ڕێگه به ده‌ستگیركردنی كۆچبه‌رانی نایاسایی تۆمه‌تبار به دزی و تاوانی توندوتیژی ده‌دات.