لاڤرۆڤ: ترەمپ بڕیاری داوە بەرزاییەکانی جۆلان بە ئیسرائیلەوە ببەستێتەوە

لاڤرۆڤ: ترەمپ سەرەڕای بڕیارە نێودەوڵەتییەکانی بڕیاری داوە بەرزاییەکانی جۆلان بە ئیسرائیلەوە ببەستێتەوە.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، بەبێ گوێدانە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بڕیاری داوە بەرزاییەکانی جۆلان، بە ئیسرائیلەوە ببەستێتەوە.

لاڤرۆڤ لە لێدوانێکدا لەسەر پێشنیاری ترەمپ بۆ دیپۆرتکردنەوەی خەڵکی کەرتی غەززە بۆ ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی، لە دیدارێکی ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ـی شوباتی 2025، لە مۆسکۆ ئاماژەی دا، هۆکاری ئەو جۆرە پێشنیازانە دەگەڕێتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی کولتوور و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ناوبراو گوتیشی: هەڵوەشاندنەوەی کولتوور ڕوونە. و هەڵوەشاندنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش زۆر ڕوونە. بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش، جەخت لەسەر پێویستی بنەمایەک بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین دەکەنەوە، لە کاتێکدا ترەمپ دەڵێت: پێویستە فەڵەستینیەکان ئاوارە بکرێن بۆ میسر و ئوردن.

پێشتر ترەمپ ڕایگەیاندبوو، ئەگەری ئەوە هەیە خەڵکی کەرتی غەززە ئاوارە بکرێت بۆ ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی، بەشێوەیەکی کاتیی یان درێژخایەن.

بیزالێل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەنیازە دەست بکات بە داڕشتنی پلانێک بۆ ئاوارەبوونی فەڵەستینییەکان لە کەرتەکە.