هاوپەیمانی عەزم داوای هەموارکردنەوەی دەستوور و پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنە سیاسییەکان دەکات

هاوپه‌یمانیی عه‌زم داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و پێداچوونه به سه‌رجه‌م ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كان ده‌كات؛ هاوكات پێداگری خۆی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای لێبووردنی گشتی دووپات ده‌كاته‌وه.
چوارشه‌ممه، 5ـی شوباتی 2025، هاوپه‌یمانیی عه‌زم ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاندووه، به به‌رپرسیارانه و وه‌كوو دۆسیه‌یه‌كی نیشتمانیی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاسای لێبووردنی گشتیی ده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ی هه‌زاران خێزانی عێراقی چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌رین به‌رانبه‌ر ڕۆڵه‌كانیان.
هاوپه‌یمانیی عه‌زم هه‌روه‌ها جه‌ختی كردووه‌ته‌وه هه‌ر جۆره قۆستنه‌وه‌یه‌كی دۆسیه و پرسه مرۆییه‌كان بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و ورژوواندنی شه‌قامی عێراق ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و هاوپه‌یمانیه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ڕایشیگه‌یاندووه، له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و پێشهاته نوێیانه‌ی عێراقدا، هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور به پێویست ده‌زانن و داواش ده‌كه‌ن پێداچوونه به سه‌رجه‌م ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كانی نێوان هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان بكرێته‌وه. ده‌شڵێت، بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور داوای ڕاپرسی گشتیی ده‌كه‌ن كه هاوكات بێت له‌گه‌ڵ هه‌مان ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.
سێشەممە، 4ـی شوباتی 2025، دادگای فیدراڵی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، بڕیاری ڕاگرتن و هەڵپەساردنی جێبەجێکردنی هەرسێ یاسای باری کەسی، لێبوردنی گشتی، هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەرکردایەتی ڕژێمی بەعسی دەرکرد، کە 21ـی کانوونی دووەمی 2025، بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران پەسەندکران.
لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ هاتووە، هەڵپەساردنی سێ یاساکە، ڕێکارێکی کاتییە بۆ جیاکردنەوەی ئاستی دەستووری یاساکان لە سەر پرسی سکاڵاکان و بەراورد کردنیان بە بڕگە و ماددە دەستوورییەکان.