ئێران: بریارەکانی ترەمپ دەبێتە هۆی ناسەقامگیرەی بازاڕی وزەی جیهان

وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند، نابێت ئاسایشی وزە لەلایەن ئەمەریکاوە بە سیاسی بکرێت و دەشڵێت: بریارەکانی دۆناڵد ترەمپ زیان بە بازاڕی وزەی جیهان دەگەینێت.

چوارشەممە 5ـی شوباتی 2025، موحسین پاک نێژاد، وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند، بڕیاری تاکلایانەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران دەبێتە هۆی ناسەقامگیرەی بازاڕی وزەی جیهان.

وەزیری نەوتی ئێران گوتیشی: پێویستە ئاسایشی وزەی بە سیاسی نەکرێت، نابێت فشار بخرێتە سەر  ڕێکخراوی ئۆپیک، چونکە زیان بە بازرگانانی نەوت و بازاڕی وزەی جیهان دەگەینێت.

هەروەها ڕاشیگەیاند، "تاران ستراتیجی خۆی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سزاکانی ئەمەریکا."

ئەم لێدوانەی وەزیری نەوتی ئێران دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕاگەیاندبوو، "پلانیان هەیە هەناردەکردنی نەوتی تاران بۆ ئاستی سفر کەمبکەنەوە."