ترەمپ ئەو لێخۆشبوونەی بە عێراق دراوە بۆ هاوردەکردنی کارەبا و غازی ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئەو لێخۆشبوونەی بە عێراق دراوە سەبارەت بە هاوردەکردنی کارەبا و غازی ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە، ئەمەش وەک ئابڵوقەیەکی دیکە بەسەر ئێران.
چوارشەممە 5ـی شوباتی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بڕیارێکی دەرکرد بە ئامانجی دروستکردنی فشاری زیاتر لەسەر ئێران و داوا دەکات هەنگاو و ڕێکارەکان خێرا بکرێن بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا و ئاژانسەکانی دیکە سەبارەت بەو لێخۆشبوونەی بە عێراق دراوە لەبارەی هاوردەکردنی کارەبا و غازی ئێران کە هەڵیدەوەشێنێتەوە، ئەمەش وەک ئابڵوقەیەکی دیکە بەسەر ئێران، ترەمپ دەڵێت: ئەو یاداشتە بۆ دڵنیابوونە لەوەی سیستمی دارایی عێراق لەلایەن ئێرانەوە بەکارنەهێنرێت بۆ خۆدزینەوە یان دەربازبوون لە سزاکان، هەروەها وڵاتانی کەنداو وەک خاڵی ڕزگاربوون بەکارنەهێنرێن بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان".
دوێنێ سێشەممە 5ـی شوباتی 2025، سهرۆكی ئهمهریكا دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە کۆشکی سپی گوتی، ئێران له بهدهستهێنانی چهكی ئهتۆمی زۆر نزیك بووهتهوه، گوتیشی، ئێران ههوڵی كوشتنی من بدات، لەناوی دەبەم.
سهرۆكی ئهمهریكا جهختی كردهوه، ئامادهیه لهگهڵ مهسعود پزیشكیان، سهرۆكی ئێران گفتوگۆ بكات، له بهشێكی دیكهی قسەکانیدا، ترەمپ به مافی ئهمهریكای زانی ڕێگریی له فرۆشتنی نهوتی ئێران بكات.