باڵیۆزی ئیسپانیا لە بەلجیکا بەهۆی سەرخەوەوە لە کار لادرا

مێدیاكانی ئیسپانیا ئاماژه به له‌كارلادانی باڵیۆزی وڵاته‌كه‌یان له به‌لجیكا ده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كۆنفرانسێكدا خه‌وی لێ كه‌وتووه.
چوارشه‌ممه، 5ـی شوباتی 2025، مێدیاكانی ئیسپانیا بڵاویان كرده‌وه، خۆسێ مانوێل ئه‌لبارێس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا ئه‌لبێرتۆ ئەنتۆن، باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له به‌لجیكا له كاره‌كه‌ی دوور خستووه‌ته‌وه.
مێدیاكانی ئیسپانیا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئەنتۆن له گرته‌ڤیدیۆیه‌كدا كه به‌شداری له كۆنفرانسی ساڵانه‌ی باڵیۆزان له مه‌دریدا كردووه، ده‌ركه‌وتووه سه‌رخه‌وێكی شكاندووه.
گرتەیەکی کورت کە لە سۆشیال میدیادا بڵاو بووەتەوە، ئەنتۆن لە ناوەڕاستی کۆبوونەوەکەدا خه‌و ده‌یباته‌وه و سه‌ری به لایه‌كدا ده‌كه‌وێت.
به پێی ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل" ئه‌لبارێس كه به ناپلیۆنی بچووك ناسراوه، دۆخێكی پڕ له ترس و نیگه‌رانی له‌نێو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیادا دروست كردووه به‌تایبه‌تی دوای له‌كارلادانی حه‌وت به‌رپرسی باڵا به‌هۆی سووكایه‌تپێكردنیان.