کۆشکی سپی: ترەمپ دەیەوێت کۆتایی بە دەسەڵاتی حەماس لە غەززە بهێنێت

كۆشكی سپی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان مه‌به‌ستیه‌تی كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه بهێنێت؛ گوتووشیه‌تی، نابێت ئه‌مه‌ریكییه‌كان باجی تێچووی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه بده‌ن.
چوارشه‌ممه، 5ـی شوباتی 2025، كۆشكی سپی بڵاوی كرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی له ناوچه‌كه سه‌باره‌ت به پرسی غه‌ززه ڕێك بكه‌وێت.
كۆشكی سپی باسی له‌وه‌ش كردووه، تره‌مپ گوتوویه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌شداریی له دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه ده‌كات، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان باجی تێچووه‌كه‌ی بده‌ن.
كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، تره‌مپ پابه‌نده به كۆتاییهێنانی ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه.
به گوێره‌ی كۆشكی سپی، تره‌مپ جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه پابه‌ند نییه به بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له كه‌رتی غه‌ززه.