سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەكات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی31مین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.

 لە پەیامەکەدا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئومێدەوارە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە کار و خەباتیدا بەردەوام بێت، لەپێناو داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و دەستکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

بەڕێز سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان؛

بە بۆنەی‌ (31)مین ساڵیادی ڕاگه‌ياندنى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکەم و هيواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

ئومێدەوارم یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە کار و خەباتیدا بەردەوام بێت، لەپێناو داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و دەستکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2025/2/6