ڤیان دەخیل: پێویسته حكوومه‌تی نوێی سووریا هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ڕزگاركردنی كچان و ئافره‌تانی ئێزدی بدات

گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به پێویستی ده‌زانێت ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ ڕزگاركردنی كچان و ئافره‌تانی ئێزدی ژێر ده‌ستی داعش؛ هاوكات له‌م باره‌وه سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
پێنجشه‌ممه، 6ـی شوباتی 2025، ڤیان ده‌خیل، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا به پێویستی زانیوه ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع پۆستی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته ده‌ست، هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ ڕزگاركردنی كچان و ئافره‌تانی ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش و ئاشكراكردنی چاره‌نووسیان به‌تایبه‌ت كه تا ئێستا به‌شێكی كچان و ئافره‌تانی ئێزدی له چه‌ندین ناوچه‌ی سووریا ڕووبه‌ڕووی قێزه‌ونترین تاوانه‌كان ده‌بنه‌وه.
ڤیان ده‌خیل جه‌ختی كردووه‌ته‌وه ئه‌م دۆسیه‌یه له‌و زیاتر هه‌ڵناگرێت كه چیتر دوا بكه‌وێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن جووڵه‌كانی ده‌ست پێ بكات و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆكی نوێی سووریاوه بكات بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی خێرا و كردەیی سه‌باره‌ت به‌م پرسه و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هاریكارییه هه‌واڵگرییه‌كان و كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی فه‌رمی له نێوان حكوومه‌تی عێراق، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی سووریا له پێناو گه‌یشتن به ئه‌نجامی ئه‌رێنی.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به ڕۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نووسینگه‌ی ڕزگاركردنی كچان و ئافره‌تانی ئێزدی كردووه كه هه‌موو هه‌وڵێكیان له پێناو ئازادكردن و ڕزگاركردنیان داوه، هاوكات حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كاری جیددی‌یان كردووه و پێشوازییان له ڕزگاركراوان كردووه به‌تایبه‌ت بۆ دووباره شیاندنه‌وه‌یان له ڕووی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.