هەولێر.. کتێبی 'شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی له ئاوێنه‌ی ئایین و عیرفاندا' ناسێنرا

كتێبێكی تایبه‌ت به شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه و له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا ده‌ناسێنرێت؛ هاوكات نووسه‌ری كتێبه‌كه ده‌ڵێت، شێخ ئه‌حمه‌د له قووڵایی ئایین گه‌یشتبوو و زۆر كاریگه‌ر بوو به خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (د.خ).
پێنجشه‌ممه، 6ـی شوباتی 2025، كتێبی 'شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی له ئاوێنه‌ی ئایین و عیرفاندا' كه له لایه‌ن ڕه‌شید مه‌لا عه‌لی كۆله‌كییه‌وه نووسراوه، له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و نووسه‌ران و مامۆستایانی زانكۆ و خوێنه‌رانه‌وه له سەنتەری ڕۆشنبیری و ئەکادیمی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له هه‌ولێر ناسێنرا.
له ڕێوڕه‌سمه‌كدا هه‌ر یه‌ك له شوان محه‌ممه‌دئه‌مین خۆشناو، سه‌رۆكی به‌شی مێژوو له كۆلێژی ئاداب و ئاسۆ حاجی، نووسه‌ر و توێژه‌ر له پانێلێكدا ورده‌كاری ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌یان له ڕوانگه‌ی تایبه‌تی خۆیان و پشتئه‌ستوور به زانیارییه به‌ڵگه‌ییه‌كان، خسته ڕوو.
كتێبی 'شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان له ئاوێنه‌ی ئایین و عیرفاندا' له 362 لاپه‌ڕه پێك هاتووه و له 13 به‌شدار لێكۆڵینه‌وه‌ی له باره‌ی ئایین و عیرفانی شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان كراوه.
ڕه‌شید مه‌لا عه‌لی كۆله‌كی نووسه‌ری ئه‌م كتێبه له‌م باره‌وه به كوردستان24ـی گوت، ئه‌م به‌رهه‌مه خزمه‌تێكی بچووكه به خودانی بارزانی كردووه و دڵۆپێكه له ده‌ریایه‌كی گه‌وره‌ی كه‌سایه‌تیی شێخ ئه‌حمه‌د، به‌ڵكوو ته‌نیا هه‌ستێكه و نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمانه له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێبه‌ره ئایینی و نه‌ته‌وه‌یییه كه له سه‌رده‌می ئه‌ودا پرسی ئایین و زوهد به لووتكه گه‌یشتووه.
هاوكات شوان محه‌ممه‌دئه‌مین خۆشناو، سه‌رۆكی به‌شی مێژوو له كۆلێژی ئاداب تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ئه‌و چاكسازییانه‌ی شێخ ئه‌حمه‌د له ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابردوودا كردنییه بنه‌ما، ئێستا زۆربه‌یان له هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێت و به بنه‌ما گیراون.
