فەرەنسا.. هەڵمەتێک بۆ بەکارنەهێنانی مۆبایل لە کاتی شۆفێریدا بەڕێوە دەچێت

له فه‌ره‌نسا هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی هۆشیاری بۆ به‌كارنه‌هێنانی مۆبایلی زیره‌ك له كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل به‌ڕێوه ده‌چێت؛ هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، بۆ ڕووداوێكی گه‌وره‌ی هاتووچۆ، ته‌نیا یه‌ك چركه به‌سه بۆ سه‌رقاڵبوونی شۆفێر به مۆبایله‌كه‌یه‌وه.
بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ واته ڕۆژانی 6 تاوه‌كوو 8ـی شوباتی 2025، له فه‌ره‌نسا هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی هۆشیاری بۆ به‌كارنه‌هێنانی مۆبایلی زیره‌ك له كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیدا شۆفێران و به‌كارهێنه‌رانی جۆره‌كانی مۆبایل به‌تایبه‌تی مۆبایلی زیره‌ك له مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێناندا له كاتی شۆفێریدا هۆشیار ده‌كه‌نه‌وه.
له‌م باره‌وه، شارل ڕۆنۆدان، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه گوتوویه‌تی، كاره‌ساته‌كانی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ گه‌وره‌ن و مرۆڤایه‌تی ده‌هه‌ژێنن. گوتووشیه‌تی، ته‌نیا یه‌ك چركه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوی زۆر گه‌وره‌ی هاتووچۆ ڕوو بدات كه له ئه‌نجامی سه‌رقاڵبوونی شۆفێره‌وه ده‌بێت.
هاوكات فلۆرانس گیوم، ڕێگه‌پێدراوی فه‌ره‌نسی بۆ سه‌لامه‌تی هاتووچۆ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌كارهێنانی مۆبایل له فه‌ره‌نسا بووه‌ته یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ كه له‌نێو هه‌ر ده ڕووداوێک‌دا كه‌سێك گیانی ده‌سپێرێت و لانی كه‌میش سێ كه‌سی دیكه بریندار ده‌بن و كه‌سێكیشیان ئیفلیج ده‌بێت.
كۆمه‌ڵه‌ی "ئه‌كسا بریڤانسیۆن" ئاشكرای كردووه، ڕێژه‌ی 80%ـی شۆفێران له ساڵی 2024ـدا دانیان به‌وه‌دا ناوه له كاتی شۆفێریدا مۆبایل به‌كار ده‌هێنن و ڕێژه‌ی 97%ـیشیان شۆفێرانی باڵهه‌ڵگره‌كان بوونه.
له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2001ـوه ڕۆژانی 6 تاوه‌كوو 8ـی شوباتی هه‌موو ساڵێك به ڕۆژی "به‌كارنه‌هێنانی مۆبایل" ناسراوه. ئه‌م بیرۆكه‌یه له لایه‌ن فێل مارسۆ، نووسه‌ری فه‌ره‌نسییه‌وه پێشنیاز كراوه و په‌سند كراوه. نووسه‌ر له ڕێگه‌ی چیرۆك و ڕۆمانه‌كانییه‌وه هه‌وڵ ده‌دات مرۆڤ له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی زیادبه‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا و مۆبایل ئاگادار بكاته‌وه.