پۆلیسی سوید: هێرشبەرەکەی سەر قوتابخانەی ڕێسبێرگسكا كێشه‌ی ده‌روونی هه‌بووە

پۆلیسی سوید ئاماژه به‌وه ده‌كات، تاوانباری ڕووداوه‌ی ته‌قه‌كردن له قوتابخانه‌كه‌ی شارێكی ئه‌و وڵاته، چه‌ند چه‌كێكی پێ بووه؛ ده‌شڵێت، قوربانییه‌كان فره‌ڕه‌گه‌زن.
پێنجشه‌ممه، 6ـی شوباتی 2025، پۆلیسی سوید ڕایگه‌یاند، ئه‌و تاوانباره‌ی ته‌قه‌ی له قوتابخانه‌ی ڕێسبێرگسكا له ناوه‌ندیی شاری ئۆریبرۆ كرد، چه‌ند چه‌كێكی پێ بووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، تاوانباره‌كه كه‌سێكی گۆشه‌گیر بووه و چه‌ند ساڵێكه كێشه‌ی ده‌روونی هه‌یه.
پۆلیسی سوید ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، قوربانییه‌كان كه ژماره‌یان 11 كه‌سه، له نه‌ته‌وه‌ی جیاوازن و هه‌مووان قوتابی قوتابخانه‌كه بوون. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، له كاتی پشكنینه‌كاندا سێ ده‌مانچه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
پۆلیسی سوید گوتووشیه‌تی، وه‌كوو ده‌رده‌كه‌وێت هێرشبه‌ره‌كه سه‌ر به هیچ گرووپ و ڕێكخراوێكی تیرۆریستی نه‌بووه، به‌ڵكوو تاكلایه‌نانه ئه‌و تاوانه‌ی كردووه و دواتریش خۆی كوشتووه.
ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو، ته‌قه‌كه‌ره مۆڵه‌تی چوار ده‌مانچه‌ی ڕاوكردنی هه‌بووه و پێده‌چێت پێشتر سه‌ردانی قوتابخانه‌كه‌ی كردبێت.
چوارشه‌ممه، 5ـی شوباتی 2025، پۆلیسی سوید ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قه‌كردن له قوتابخانه‌ی ڕێسبێرگسكا له ناوه‌ندیی شاری ئۆریبرۆ بۆ 11 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
پۆلیسی سوید گوتووشی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوه‌كان زانراوه، به‌ڵام دیار نییه چه‌ند كه‌سی دیكه بریندار بوونه.
پۆلیسی سوید ئاماژه‌ی به‌وه كرد، قوتابخانه‌كه ناوه‌ندێكی په‌روه‌رده‌یی فێركاریی تایبه‌ت به گه‌ورانه و هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش تا ئێستا ڕوون نه‌بووه.
له لای خۆیه‌وه، ئۆڵف كریسترسۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید ڕایگه‌یاند، ئه‌و ته‌قه‌كردنه خراپترینه له مێژووی ته‌قه‌كردنی به كۆمه‌ڵ له وڵاته‌كه‌ی.
سێشه‌ممه، 4ـی شوباتی 2025، پۆلیسی سوید ڕایگه‌یاند، ته‌قه له قوتابخانه‌یه‌كی شاری ئۆریبرۆ له ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته كراوه و له ئه‌نجامدا چوار كه‌س ده‌ستبه‌جێ بریندار بوون.
پۆلیسی سوید هه‌روه‌ها ڕوونی كردبووه‌وه، چه‌ند خوله‌كێك دوای برینداربوونی چوار كه‌سه‌كه، كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
پۆلیسی سوید ئاماژه‌ی به بارودۆخی برینداره‌كان و ئاستی برینه‌كانیان نه‌كردبوو، به‌ڵام ڕایگه‌یاندبوو، دوای ڕووداوه‌كه به خێرایی گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له‌م باره‌وه ده‌ست پێ كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامن و داوایان له هاووڵاتییان كردووه له شوێنی ڕووداوه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه.
سێشه‌ممه، 4ـی شوباتی 2025، ڕۆبێرتۆ ئێد فۆرست، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاری ئۆریبرۆی سویدی له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر قوتابخانه‌ی شاره‌كه‌یاندا، نزیكه‌ی 10 كه‌س كوژراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاری ئۆریبرۆی سویدی گوتیشی، زانیاری‌یان نییه كه ئاخۆ ته‌قه‌كه‌ره‌كه په‌یوه‌ندیی به هیچ گرووپێكی چه‌كداری و چه‌ته‌یییه‌وه هه‌یه یاخو نا. باسی له‌وه‌ش كرد، تا ئێستا ڕوون نییه بریندارانی هێرشه‌كه ژماره‌یان چه‌نده.
هاوكات كه‌ناڵی (Tv4)ـی سویدی ڕایگه‌یاند، ته‌قه‌كه‌ره‌كه ته‌مه‌نی 35 ساڵه و پۆلیس هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاره‌كه. ئه‌و كه‌ناڵه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه مۆڵه‌تی چه‌كهه‌ڵگرتنی هه‌یه و پێشینه‌ی تاوانیشی نه‌بووه.