ترەمپ داوا لە ئەمەریکییەکان دەکات لە ژیانی ڕۆژانەیاندا یادی خوا بکەن

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نهێنی گۆڕانی په‌یوه‌ندیی به ئایین ئاشكرا ده‌كات؛ ده‌شڵێت، باوه‌ڕی ته‌واوی به ئایین هه‌یه و ناتوانێت به‌بێ ئایین به‌خته‌وه‌ر بێت.
پێنجشه‌ممه، 6ـی شوباتی 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له میانی ئێواره‌خوانێكی به‌ربانگكردنه‌وه‌ی نیشتمانی له باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆل (كۆنگرێس) داوای له ئه‌مه‌ریكییه‌كان كرد، له ژیانیاندا دووباره یادی خوا به‌بیر خۆیان بهێننه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ڕابردوودا دوو جار هه‌وڵی تیرۆركردنی درا، گۆڕانكاری به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی به ئاییندا هات.
تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه، باوه‌ڕی ته‌واوی به خوا هه‌یه و له‌وه دڵنیایه كه به‌بێ ئایین و بیروباوه‌ڕ ناتوانێت به‌خته‌وه‌ر بێت.
تره‌مپ له‌و ڕێوڕه‌سمه نه‌ریتییه‌دا كه زیاتر له 70 ساڵه له كاپیتۆل به‌ڕێوه ده‌چێت و ژماره‌یه‌ك له یاسادانه‌رانی هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكراته‌كان به‌یه‌كه‌وه كۆ ده‌كاته‌وه، داوای كرد جارێكی دیكه ئایین زیندوو بكریته‌وه و جارێكی دیكه له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا یادی خوا بكه‌نه‌وه.