حەماس: فەڵەستینیەکان ڕازی نابن دەستبەرداری غەززە بن

بزوتنەوەی حەماس جەخت دەکاتەوە؛ فەڵەستینیەکانی کەناری ڕۆژئاوا ڕازی نابن دەستبەرداری غەززە بن.
مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا باس لەوە دەکات؛ فەڵەستینییەکانی کەناری ڕۆژئاوا بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنادەن لە کەرتی غەززە جیاببەنەوە و غەززە وەک بەشێکی دانەبڕاو لە خاکی فەڵەستین سەیر دەکەن.
مەکتەبی سیاسی حەماس باس لەوەش دەکات، ئیدارەی گەلی فەڵەستین سەردەکەوێت و خەڵک مل بۆ سیاسەتی ڕاگواستنی ئیسرائیل دانادا، هەروەها ڕووبەڕووی پلانی داگیرکەر دەبنەوە هەموو جۆرە قوربانییەک لەم پێناوەدا دەدەن.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 6ـی شوباتی 2025، ئه‌یهوود باراك، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری ئیسرائیل به ڕادیۆی سوپای ئیسرائیلی ڕاگه‌یاند، پێشنیازه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی ڕاگواستنی دانیشتووانی غه‌ززه و نیشته‌جێكردنیان له شوێنی دیكه، پلانێكی نادیراسه‌كراوه و وا پێناچێت به جددیەوە مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كرابێت.
ئه‌یهوود باراك گوتیشی: "پێشنیازه‌كه واقعی نییە و له خه‌یاڵ ده‌چێت، وه‌كوو باڵۆنێك وایه بۆ تاقیكردنه‌وه هه‌ڵبدرێت، یانیش هه‌وڵێكه تره‌مپ مه‌به‌ستیه‌تی نیشانی بدات كه پشتگیریی له ئیسرائیل ده‌كات.
ڕۆژی چوارشەممە 5ـی شوباتی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە واشنتن پێشوازی لە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئەمەریکا کرد، دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان کرد و ترەمپ پێشنیازی نیشتەجێکردنی فەڵەستینییەکانی لە شوێنەکانی دیکە و دەستبەسەرداگرتنی غەززەی کرد.