فڕۆکەیەک لە ئاسمانی ئالاسکادا دیار نەما

فڕۆكه‌یه‌كی شارستانیی له‌ به‌رزاییه‌كانی ئالاسکادا
فڕۆكه‌یه‌كی شارستانیی له‌ به‌رزاییه‌كانی ئالاسکادا

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، فڕۆكه‌یه‌ك له‌ نزیك شاری نۆمی له‌ ئالاسكا دیار نەماوە؛ هاوكات ده‌گوترێت به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌واوه‌ ئاسته‌نگ بۆ دۆزینه‌وه‌ی دروست بووه‌.

هه‌ینی، 7ـی شوباتی 2025، سه‌رچاوه‌ مێدیاییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌، فڕۆكه‌یه‌كی جۆری  "Cessna 208B Grand Caravan" له‌ نزیك شاری نۆمی له‌ ئالاسكا دیار نەماوە، كه‌ جگه‌ له‌ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ 9 سه‌رنشینی دیكه‌ی هه‌ڵگرتبوو.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، فڕۆكه‌كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیای "Bering Air"، خاوه‌نداری ده‌كرێت و له‌ گه‌شتێكدا بووه‌ له‌ شاری ئۆنالاكلێته‌وه‌ بۆ شاری نۆمی.

له‌م باره‌وه‌، ده‌یڤید ئۆلسۆن، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای "Bering Air"، گوتوویه‌تی، كاتژمێر 2:37 ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، 6ـی شوباتی 2025 به‌ره‌و شاری نۆمی هه‌ستاوه‌ و دوایین جاریش كاتژمێر 3:16 خوله‌كی ئێواره‌ له‌سه‌ر ئاسمانی دوورگه‌ی نۆرتۆن ئاماژه‌ی داوه‌.

تیمێكی فریاگوزاری له‌ ئالاسكا به‌ دوای فڕۆكه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌واوه‌، ئاسته‌نگ بۆ گه‌ڕانه‌كانیان و دۆزینه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ دروست ده‌بێت.