کەشناسی: ئەمڕۆ ئەگەری نمە بارانی بچڕ بچڕ هەیە

بەشی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئەگەری نمە بارانی بچڕ بچڕ هەیە.

بەگوێرەی بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، هەینی، 7ـی شوباتی 2025، ئەگەری نمە بارانی بچڕ بچڕ هەیە و  لەناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە، پلەکانی گەرما وەک تۆمارەکانی دوێنێ پێنجشەممە دەبن.

کەشناسی هەرێم، بڵاویکردووەتەوە، بۆ سبەی شەممە، 8ـی شوباتی 2025، بەهەمان شێوەیی ئەمڕۆ نمە باران دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و پێشبینی دەكرێت لە پارێزگای سلێمانی و هەندێك لە قەزا و ناحیەكان ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەفر بارین هەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر    : 11 پلەى سیلیزى

سلێمانی  :   8 پلەى سیلیزى

دهۆک    : 12 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 12 پلەى سیلیزى

زاخۆ  : 13 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 10  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 0  پلەى سیلیزى

سۆران: 10 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 15 پلەى سیلیزى.