وەزیری بەرگریی سووریا: پرسی ڕادەستکرنەوەی ئەسەدمان لەگەڵ ڕووسیا باس کردووە

وه‌زیری به‌رگریی سووریا له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا كه سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه، تاوتوێی پرسی ڕاده‌ستكردنی سه‌رۆكی پێشووی سووریایان كردووه.
هه‌ینی، 7ـی شوباتی 2025، مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره، وه‌زیری به‌رگریی سووریا له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ـی ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاندووه، سووریا به‌رانبه‌ر ڕووسیا كراوه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بنكه ئاسمانی و ده‌ریاییه‌كانی له خاكی سووریا بپارێزێت و یانیش هه‌ر ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كرێملن بكه‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندیی سووریادا بێت.
مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره جه‌ختیشی كرده‌وه، سووریا بنكه سه‌ربازییه‌كانی ته‌رتووس و حمێمیم كه سه‌ربازانی ڕووسی تێیدا جێگیرن ده‌هێڵێته‌وه ئه‌گه‌ر بزانێت مانه‌وه‌یان سوودی بۆ سووریا هه‌یه.
ئه‌بو قه‌سره ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ڵوێستی ڕووسیا به‌رانبه‌ر به حكوومه‌تی نوێی سووریا باشتر بووه. گوتیشی، كاتێك میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سه‌ردانی دیمه‌شق كرد، پرسی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی پێشووی سووریایان له‌گه‌ڵ تاوتوێ كردووه.
سێشه‌ممه، 28ـی كانوونی دووه‌می 2025، میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و نێرده‌ی تایبه‌تی ڤلادیمێر پوتین بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی كه‌ناڵی (ئاڕ تی) ڕووسی جه‌ختی كرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ر له سووریا و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌رێنی بووه و بواره‌كانی سیاسی، دیپلۆماسی، ئه‌منی و ئابووری له خۆ گرتبوو.
بۆ‌گدانۆڤ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، به به‌رپرسانی سووریایان گوتووه، له بارودۆخ و پێشهاته‌كانی وڵاته‌كه‌یان تێ ده‌گه‌ن، كه هاوكات به‌رپرسانی سووریا پێیان ڕاگه‌یاندوون له دوای مانگی ڕه‌مه‌زان حكوومه‌تی ڕاگوزه‌ر پێك ده‌هێنن.
میخائیل بۆ‌گدانۆڤ گوتبووی، سوپاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریایان كردووه كه له‌م قۆناغه‌دا ڕێگه‌یان نه‌داوه هیچ هاووڵاتیی و دامه‌زراوه‌یه‌كی ڕووسی له وڵاته‌كه‌یان ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵوێستێكی نه‌خوازراو ببنه‌وه.
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، یەکەم جار بوو شاندی ڕووسیا سەردانی ئەو وڵاتە بکات. هاوکات ڕووسیا دەیەوێت بنکەکانی خۆی لە لازقیە و تەرتووس بهێڵێتەوە.