ئافرەتان بەراورد بە پیاوان زیاتر تووشی جەڵتەی دڵ دەبن

ماڵپەرە تەندروستییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە ئافرەتان بەراورد بە پیاوازن زیاتر تووشی جەڵتەی دڵ دەبن، هەروەها ڕەنگە نەخۆشییەکانی دڵ لە ئافرەتاندا بەراورد بە پیاوان جیاوازتر دەربکەون ئەمەش بەهۆی ئەوەی زۆر جار نیشانەکانی وردترن کە دەبێتە هۆی دواکەوتنی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە و چارەسەرکردن.

هەینی 7ـی شوباتی 2025، بەپێی هەواڵی ماڵپەڕە تەندروستییەکان، ڕەنگە نەخۆشییەکانی دڵ لە ئافرەتاندا بەراورد بە پیاوان جیاوازتر دەربکەون، ئەمەش بەهۆی ئەوەی زۆر جار نیشانەکانی وردترن کە دەبێتە هۆی دواکەوتنی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە و چارەسەرکردن.

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕەکان، ئافرەتان بەراورد بە پیاوان زۆرتر تووشی جەڵەتی دڵ دەبن، نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکانی دڵ لە ئافرەتان بەو شێوەیەی خوارەوە ڕوون کراوەتەوە:

ئازاری سنگ: ئازارەکە لەوانەیە نائاسایی بێت، وەک هەستکردن بە فشار یان ناڕەحەتی، هەروەها ئازارەکە درێژ دەبێتەوە بۆ پشت، شان، قۆڵ.

تەنگەنەفەسی: ئەمە لە کاتی پشوودان یان لە کاتی وەرزشی سووکدا ڕوودەدات و، لەوانەیە ماندوێتی یان سەرگێژخواردنی لەگەڵدا بێت.

ماندوێتی: هەستکردن بە ماندوێتی لە ڕادەبەدەر بەبێ هۆکارێکی دیار، تەنانەت دوای پشوودان ئەم هەستە ڕەنگە چەند هەفتەیەک پێش جەڵتەی دڵ زیاتر بێت.

ڕشانەوە یان سەرگێژخواردن: ڕەنگە هەندێک لە خانمان تووشی ڕشانەوە ببن، کە دەکرێت بە هەڵە لێکدانەوەی بۆ بکرێت بە تێکچوونی گەدە و خواردن هەرسکردن بزانرێت.

ئارەقکردنەوەیەکی نائاسایی: ئارەقکردنەوەی نائاسایی بەبێ هۆکار، هاوشێوەی ئارەقەکردنەوە کە پەیوەندی بە دڵەڕاوکێ یان گەرمبوونەوە هەیە.

ئازاری بەشی سەرەوەی جەستە: ئازارەکە ناوچەگەلێکی وەک مل، چەناگە، شان، یان پشت دەگرێتەوە و دەکرێت بەردەوام یان پچڕپچڕ بێت.

تێکچوونی خەو: کەمخەوی یان زوو بەئاگابوونەوە لە شەودا بەبێ هیچ هۆکارێکی دیار لەوانەیە پەیوەندی بە کێشەکانی دڵەوە هەبێت.

لێدانی دڵی خێرا: هەستکردن بە لێدانی دڵی ناڕێک یان خێرا و لەناکاو.

دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی دڵ لە ئافرەتان

پزیشک پشت بە کۆمەڵێک پشکنین دەبەستێت بۆ ئەوەی دەستنیشانکردنی دروست بۆ نەخۆشانی دڵ بکات، ئەم پشکنینانە بەپێی بارودۆخی تەندروستی دەگۆڕێت، پشکنینەکانیش لەمانەی خوارەوە پێکهاتووە:

-پشکنینی تاقیگەیی

-پێوانی پەستانی خوێن.

-سی تی سکانی دڵ.