ئەنەکەسە لەبارەی کشانەوەی لە ئیئتیلافی نیشتمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ڕوونکردنەوە دەدات

ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ڕایگەیاند: لەژێر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئێستای سووریا و نەبوونی ڕۆڵی ئیئتیلافی نیشتمانیی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکە لەم قۆناغەدا، ئەنەکەسە بڕیاری کشانەوەی لە ئیئتیلافەکە داوە. هاوکات ئەنجوومەنەکە جەخت لە لەسەر پێویستی پەرەپێدانی کاری سیاسی بە پێی دیدێکی نوێ دەکاتەوە کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ئەو گۆڕانکاریانەی کە ڕوودەدەن.
هەینی 7ـی شوباتی 2025، ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا، لەبارەی کشانەوەی لە ئیئتیلافی نیشتمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە دا، لەژێر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئێستا و دوای ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری ئەسەد و نەبوونی ڕۆڵی ئیتیلافی نیشتمانیی، ئەنەکەسە بڕیاری کشانەوەی لە ئیئتیلافەکە داوە.
ئەنەکەسە ڕایگەیاند، لەم دۆخەی ئێستادا جەخت لەسەر پێویستی پەرەپێدانی کاری سیاسی بە پێی دیدێکی نوێ دەکەینەوە کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ئەو گۆڕانکاریانەی کە ڕوودەدەن، بە هەماهەنگی و کارکردن لەگەڵ هەموو هێزە نیشتمانییەکان سەبارەت بە داهاتووی سووریا و زامنکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکانی وڵاتەکە.
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا، پابەندبوونی خۆی بە کاری هاوبەش لەسەر ئاستی نەتەوەیی کورد و سووریا نوێ دەکاتەوە، بۆ گەیشتن بە خواستەکانی گەلی سووریا بۆ ئازادی، دادپەروەری، دیموکراسی و یەکسانی.
هه‌ینی، 7ـی شوباتی 2025، فه‌یسه‌ڵ یووسف، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه)، تایبه‌ت به كوردستان24، كشانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یانی له ئیئتیلافی نیشتمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ڕاگه‌یاند.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه)، هه‌روه‌ها گوتی، بوون و نه‌بوونی ئیئتیلافه‌كه له ئێستادا گرنگییه‌كی نه‌ماوه.
فه‌یسه‌ڵ یووسف جه‌ختیشی كرده‌وه، مه‌به‌ستیانه له حكوومه‌تی نوێی سووریادا به‌شداری بكه‌ن و ده‌یانه‌وێت له بونیاتنانه‌وه‌ی سووریای نوێیدا هاوكار بن.