پارێزگای ورمێ سبەینێی کردە پشوو

بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانەکانی پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی سەرما و سۆڵە و بەفر بارینەوە، سبەینێ شەممە لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگە حکوومییەکانی شارەکە پشووی فەرمی دەبێت.

ئەمیر عەباس جەعفەری لە ڕایگەیاندووە، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی قەیرانەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە بڕیاریانداوە، سبەی شەممە 8ی شوباتی 2025، لە سەرجەم قوتابخانە، کۆلێژەکان و فەرمانگەکان پشوو بێت، ئەمەش بەهۆی پێشبینی زیاتر نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بارینی بەفری زیاتر لە سنووری پارێزگاکە.

ئاماژەشیداوە، خوێندنی قوتابخانەکان بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت، بانکەکان نیوە دەوام دەبێت، بەڵام لە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان دەوام ئاسایی دەبێت.