ئەمشەو كامێراکانی تۆماركردنی سەرپێچی لە 15 شوێنی هەولێر ده‌كه‌ونه كار

بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، ڕایگەیاند: لە کاتژمێر 12ـی ئەمشەوەوە کامێرەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی لە 15 شوێنی شارەکە دەکەونە کار.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا، شۆفێران ئاگادا دەکاتەوە و دەڵێت: کاتژمێر 12ـی ئەمشەو، کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی، لەو چوارڕییانەی کە لە خوارەوە ئاماژەی پێ کراوە دەکەونە کار.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کە، له سبه‌ینێوه سەرپێچیەکان لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ تۆمار دەكرێن. هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکە داوا له شۆفێران ده‌كات پابه‌ند بن به ڕێنماییه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له پێبژاردن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كامێرا‌كان به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی كەوتوونەتە كار و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ به‌رده‌وام بوو.
کامێراکان ئەم سەرپێچییانە تۆمار دەکەن:
-نەوەستان لە چرای سووری ترافیک لایت.
-لێخورڕن بە خێرایی زیاتر لەو خێراییەی کە ڕێگەی پێ دراوە بۆ تێپەڕین لە ترافیک لایت لەو کاتەی چرای ترافیک لایت سەوزە.
-زیاتر هاتەنە پێش و تێپەڕاندنی هێڵی پەڕینەوەی پیادە لەو کاتە کە چرای ترافیک لایت سوورە .
