ئەنبار.. بەهۆی بانگەشەکردن بۆ داعش، هێزە ئەمنییەکان کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند: لە ناوچەی عامرییەی شاری فەللوجە، بەهۆی بانگەشەکردن بۆ داعش، هێزە ئەمنییەکان کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

هەینی 7ـی شوباتی 2025، سەرچاوەیەکی ئەمنی، ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی عامرییەی شاری فەللوجە لە پارێزگای ئەنبار، لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بوون بەهۆی بڵاوکراوەیەک کە بانگەشەکردن بوو بۆ داعش.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد، پۆستەرێك لەسەر یەکێک لە شەقامەکانی عامرییە بینراوە کە لەسەری نووسراوە، "دەوڵەتی ئیسلامی لە عامرییە دەمێنێتەوە و فراوانتر دەبێت".

ئاماژەی بەوەش کرد، "هێزە ئەمنییەکان لە کامێراکانی چاودێریدا، بە دوای ئەوە کەسە دەگەڕێن کە ئەو پۆستەرەی هەڵواسیوە".