سەرۆکی ئاژانسی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی دەچێتە سووریا

فێردیناند ئاریاس، سەرۆکی ئاژانسی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە جیهان
فێردیناند ئاریاس، سەرۆکی ئاژانسی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە جیهان

سەرۆکی ئاژانسی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی دەچێتە سووریا و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆ دەبێتەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری سێ سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە، 08-02-2025، فێردیناند ئاریاس، سەرۆکی ئاژانسی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە جیهان دەچێتە دیمەشق.

بـــە گوێرەی هەمان سەرچاوە، فێردیناند ئاریاس لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.

بە گوێرەی ڕۆیتەرز، ئامانج لەسەردانەکەی سەرۆکی ئاژانسی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی بۆ سووریا، ڕزگارکردنی ئەو وڵاتەیە لە چەکە قەدەغەکراو و کیمیاییەکانی ڕژێمی ڕووخاوی سووریا.