ترەمپ: قامیشی کاغەز ڕەت دەکەینەوە و پلاستیک بەکار دەهێنین

سەرۆکی ئەمه‌ریکا ڕه‌خنه له به‌كارهێنانی قامیشـی كاغه‌ز ده‌گرێت و به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌كارهێنانی قامیشی پلاستیك ده‌دات؛ ده‌شڵێت، ئه‌م هه‌فته‌یه بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی له‌پێناو پاكڕاگرتنی ژینگه كه به‌ڵێنی به ئه‌مه‌ریكاییه‌كان داوه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئیمزا له‌سه‌ر بڕیارێكی تایبه‌ت له‌م باره‌وه بكات.
دۆناڵد تره‌مپ له پلاتفۆرمی "ئێكس" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، "به‌كارهێنانی قامیشی كاغه‌زی خواردنه‌وه و گیراوه‌كان به كه‌ڵك نایه و بۆ به‌كارهێنانی قامیشی پلاستیك ده‌گه‌ڕێینه‌وه."
تره‌مپ گوتوویه‌تی، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا كۆتایی به پشتیوانییه‌كانی جۆو بایدن، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ده‌هێنن له باره‌ی به‌كارهێنانی قامیشی كاغه‌زی كه كار ناكات.
پێشتر بایدن پرۆژه‌یه‌كی په‌سند كردبوو كه ئامانج لێی كۆتاییهێنان بوو به كارهێنانی كه‌رسته‌كانی خوانی پلاستیكی له فه‌رمانگه و دامه‌زراوه حكومییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تاوه‌كوو ساڵی 2035 و یه‌كێكیش له‌وانه به‌كارهێنانی قامیشی خواردنه‌وه و گیراوه‌كان بوو.
تره‌مپ ساڵی 2020 له میانی هه‌ڵمه‌تێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی نیگه‌رانی خۆی به‌رانبه‌ر به هه‌وڵه‌كانی بایدن بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی قامیشی پلاستیكی ده‌ربڕی بوو.
هاوكات تیمی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ ساڵی 2020 قامیشی پلاستیكیان ده‌فرۆشت و له‌سه‌ر كه‌ره‌ڤانه‌كان نووسیبوویان "قامیشی كاغه‌زی لیبراڵه‌كان كار ناكات."