سەرۆک وەزیرانی نوێی لوبنان: هەوڵی دووبارە دروستکردنەوەی متمانە لەنێوان هاووڵاتی و حکوومەت دەدەین

نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی نوێی لوبنان
نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی نوێی لوبنان

کابینەی نوێی حكوومەتی لوبنان، بە سەرۆکایەتی نەواف سەلام و بە بەشداریی 24 وەزیر پێکهێنرا. هاوکات سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند: كاری لەپێشینەمان دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری و هەوڵ بۆ دووبارە دروستكردنەوەی متمانەیە لەنێوان هاووڵاتییان و حكوومەت.

شەممە 8ـی شوباتی 2025، نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی نوێی لوبنان، لەمیانەی پێشکەشکردنی گوتارێکدا ئاماژەی بەوە دا، ئەم حکوومەتە، حکوومەتی چاکسازیی و ڕزگارکردنە، كاری لەپێشینەمان دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری و هەوڵ بۆ دووبارە دروستكردنەوەی متمانەیە لەنێوان هاووڵاتییان و حكوومەت و وڵاتانی ناوچەکە.

باسی لەوەش کرد، رێگری دەكەین لەوەی حكوومەت ببێتە گۆڕەپانی ململانێكان، حكوومەت دەبێـتە وەڵامدەرەوەی داخوازییەكانی گەنجان و دەبێت لێرە خەونەكانیان بكەنە ڕاستی.

سەرۆک وەزیرانی نوێی لوبنان، دەڵێت: ئامانجێکی دیکەمان جێبەجێکردنی بڕیارنامەی 1701ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی و بەردەوامبوونی ئاگربەستی نێوان وڵاتەکە و ئیسرائیلە، هەروەها دووبارە وڵاتەکە ئاوەدان دەکەینەوە، ئەمە بەڵێن نییە بەڵکوو پابەندییە.

جەختی لەوە کردەوە، ئەم حكوومەتە بە هاوكاری پەرلەمان پێویستی بە چاكسازی دارایی و ئابووریی هەیە و، پێویستە هەمووان پێكەوەكار بكەین.

هەر ئەمڕۆ  سەرۆکایەتیی کۆماری لوبنان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، جۆزێف عۆن، سەرۆک کۆماری وڵاتەکە نووسراوی دەست لەکارکێشانەوەی نەجیب میقاتی، سەرۆک وەزیرانی پەسەند کرد و هەروەها نەواف سەلامی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتەکە کابینەکەی بە بەشداریی 24 وەزیر پێکهێنا.

حکوومەتی لوبنان دوای زیاتر لە سێ هەفتە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی لوبنان پێکهێنرا، کە پۆستەکانی حکوومەت بەپێی سیستمی پشک پشکێنە دابەش کران.

دیارترین کەسەکانی پێکهێنانی حکوومەتی وڵاتەکە:

-نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی لوبنان.

-تارق میتری جێگری سەرۆک وەزیرانی لوبنان.

ناوی وەزیرەکانی کابینەی نویێ حکوومەتی لوبنان:

1-میشال مینسە، وەزیری بەرگری.

2-ئەحمەد حەججار، وەزیری ناوخۆ.

3-یوسف ڕەجی، وەزیری دەرەوە.

4-یاسین جابر، وەزیری دارایی.

5-غەسسان سەلامە، وەزیری ڕۆشنبیری.

6-لورا خازن لەحود، وەزیری گەشتوگوزار.

7-کەمال شیحادە، وەزیری کۆچ و کۆچبەران.

8-نورا پێرقدریان، وەزیری وەرزش و لاوان.

9-ڕیما کیرامی، وەزیری پەروەردە.

10-عادل نەسسار، وەزیری داد.

11-ڕاکان نەسرەددین، وەزیری تەندروستی.

12-محەممەد حەیدەر، وەزیری کار.

13-جۆزێف سەددی، وەزیری وزە.

14-عامر بەسساد، وەزیری ئابووری.

15-شارل حاجی، وەزیری گەیاندن.

16-جۆ عیسا خووری، وەزیری پیشەسازی.

17-فائیز ڕەسامنی، وەزیری ئیشغال.

18-نیزار هانی، وەزیری کشتوکاڵ.

19-فادی مەککی، وەزیری گەشەپێدانی کارگێڕی.

20-تەممارە زەین، وەزیری ژینگە.

21-حەنین سەید، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی.

22-پۆل مارکۆس، وەزیری ڕاگەیاندن.

23-ڕاکان نەسرەددین، وەزیری تەندروستی گشتی.

24-فادی مەککی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری گەشەپێدانی کارگێڕی.