عراقچی: ئێران ئاماده نییه له‌ژێر فشاردا دانوستان بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ری بكات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جارێكی ڕێگه به دووباره شناندنی به‌ڵێنه‌كان ناده‌ن؛ ده‌شڵێت، ئه‌مه‌ریكا سه‌لماندوویه‌تی پابه‌ندی به‌ڵینه‌كانی نابێت.
شه‌ممه، 8ـی شوباتی 2025، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، ده‌ستبه‌رداری دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌كانیان سه‌باره‌ت به چه‌كی ئه‌تۆمی نابن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتیشی، تاران ئاماده نییه له‌ژێر فشاردا دانوستان بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ری بكات.
عه‌باس عراقچی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا ئیمزای له‌سه‌ر سزای نوێ دژی ئێران كردووه و پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بووه و نابێت.
عراقچی ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌زموونی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی سه‌لماندی ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نابێت، بۆیه تاران جارێكی دیكه ڕێگه به دووباره شكاندنی به‌ڵێنه‌كان نادات.