پەروەردەی سلێمانی: بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەینێ لە ناوەندەکانی خوێندنی ناحکوومی پشووە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند: سبەینێ لە سەرجەم قوتابخانە و خوێندگە ناحکومییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پشووە.
شەممە 8ـی شوباتی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، سبەینێ یەکشەممە، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، لە پێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی قوتابییان و مامۆستایان، لەسەرجەم قوتابخانە و خوێندگە ناحکومییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پشووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، دەڵێت: بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەرپشک کراون بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکە ئیدارییەکانیان بۆ بڕیاردان بە پێی بارودۆخی کەشوهەوای سنوورەکانیان سەبارەت بە پشووی سبەینێ.