کابینەی نوێی حکوومەتی لوبنان

دوای نزیکەی سێ ساڵ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و سێ هەفتە لە گفتوگۆ و دانوستانی لایەنە سیاسییەکانی لوبنان، دواجار 78ـەمین کابینەی حکوومەت بە سەرۆکایەتیی نەواف سەلام پێکهێنرا، کە لە 24 وەزیر پێکهاتووە و هیچ لایەنێکیش سێیەکی پەکخەری نییە.

لوبنان دوای دەست لە کار کێشانەوەی، سەعد حەریری لە پۆستی سەرۆک وەزیران لە ساڵی 2019 ـەوە ئەو وڵاتە کەوتووەتە قەیرانی سیاسی و ئابوورییەوە. ساڵی 2021 نەجیب میقاتی بە سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەستنیشان کرا و دوای نزیکەی سێ ساڵ توانیان کابینەی نوێی حکوومەت پێکبهێنن.