نه‌مسا دژی "گورگه بۆره‌كان" هاته‌ده‌نگ و ره‌تیكرده‌وه رێگه بدات ململانێكانی توركیا بگه‌نه ڤیه‌ننا
گرژی له نێوان هه‌ردوو وڵات هاتووه‌ته ئاراوه

K24 – هه‌ولێر:
نه‌مسا هۆشداری دایه توركیا له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كانی دژ به كورد بۆ نه‌مسا و به‌و هۆیه‌وه گرژی له نێوان هه‌ردوو وڵات هاتووه‌ته ئاراوه.
میدیای ئه‌وروپا بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا، ئه‌لكسه‌نده‌ر شالنبرگ، دوێنێ دووشه‌ممه باڵیۆزی توركیا له وڵاته‌كه‌ی "ئوزان جیهان"ی بانگ كردووه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له باره‌ی ئه‌و پێكداهه‌ڵپژانه‌وه پێداوه، كه له نێوان چالاكانی كورد و "گورگه بۆره‌كان"دا روویداوه.
حكومه‌تی نه‌مسا رایگه‌یاندوو، خۆپیشانده‌ره چه‌په كورده‌كان له لایه‌ن رێكخستنی "گورگه بۆره‌كان"ه‌وه كه رێكخستنێكی توركی راستڕه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و یارییه ئاگرینه‌كان و به‌رد له‌و شه‌ڕه‌دا به‌كارهێنراوه بۆ لێدانی چه‌په كورده‌كان.
رووداوی پێكداهه‌ڵپژانی خۆپیشانده‌رانی كورد و گورگه بۆره‌كان هه‌فته‌ی رابردوو روویداوه و له ئاكامدا 7 ئه‌فسه‌ری پۆلیسی نه‌مسا كه هه‌وڵیانده‌دا به‌شه‌ڕهاتووه‌كان له‌یه‌ك دووركه‌نه‌وه بریندار بوون.
وه‌زیری ناوخۆی نه‌مسا، كارل نیهامر رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی روویداوه به هیچ شێوه‌یه‌ك جێی قبووڵكردن نییه. ناكرێت ململانێكانی توركیا بگوازرێنه‌وه بۆ سه‌ر خاكی نه‌مسا.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، هه‌مان هه‌ڵوێستی دژی نه‌مسا گرتووه‌ته به‌ر و باڵیۆزی نه‌مسای له ئه‌نقه‌ره بانگ كرد و پێی راگه‌یاند، ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كراوه، ئه‌ندامانی رێكخراوێكی "تیرۆریستی" ئه‌نجامیانداوه.
له ڤیه‌ننا، خۆپیشاندانی كۆمه‌ڵه‌كانی مافی مرۆڤی كوردیی بۆ ئیدانه‌كردنی ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای توركیا ئه‌نجامدرا و له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی رێكخستنی گورگه بۆره‌كان هێرش كرایه سه‌ر خۆپیشانده‌ره‌كان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، دوێنێ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی به خۆپیشاندانی ئه‌ندامانی رێكخراوی پارتی كرێكارانی كوردستان وه‌سفكرد، كه توركیا به رێكخراوێكی تیرۆریست ناوی برد.
توركیا نه‌مساشی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه رێگه‌ی داوه به لایه‌نگرانی "تیرۆر" خۆپیشاندان بكه‌ن و ئه‌و چاوپۆشییه‌ی به "كارێكی قبوڵنه‌كراو" وه‌سفكرد.
له به‌رامبه‌ردا، نه‌مسا ره‌تیكردووه‌ته‌وه رێگه‌ی دابێت لایه‌نگرانی په‌كه‌كه خۆپیشاندانیان كردبێت.
دوێنێ وه‌زیری ناوخۆی نه‌مسا، له كۆنفرانسێكی میدیاییدا رایگه‌یاند، پارتی كرێكارانی كوردستان رێكخراوێكی قه‌ده‌غه‌كراوه له نه‌مسا، به‌ڵام ئه‌و ره‌فتار و كرده‌وانه‌ی لایه‌نگرانی رێكخستنی گورگه‌بۆره‌كانی توركیا كردوویانه قبوڵ ناكرێت و ڤیه‌ننا نایه‌وێت رێگه بدات هیچ توندوتیژییه‌ك ئه‌نجام بدرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، راوێژكاری نه‌مسا، زیباستیان كورتس، له تویته‌ر رایگه‌یاند، ئێمه نامانه‌وێت وێنه‌ی توندوتیژی له شه‌قامه‌كانی ڤیه‌ننا ببینین، هه‌روه‌ها رێگه ناده‌ین ململانێكانی توركیا بگوازرێنه‌وه بۆ نه‌مسا.
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره و ڤیه‌ننا، به هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی زباستیان كورتس سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا له بنه‌ڕه‌تدا ئاسایی نین و راوێژكاری نه‌مسا به‌رده‌وام كار بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌ژموونی ره‌وه‌ندی توركیی له نه‌مسا ته‌شه‌نه نه‌ستێنێت.
سه‌رچاوه: میدل ئیست ئۆنلاین