ئه‌مه‌ریكا.. گرووپێكی دیكه له دژی حكومه‌ت كه‌وته‌كار
فه‌یسبووك رێگریان لێده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی "بووگالۆ"، كه له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ریهه‌ڵدا، له دژی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام كۆمپانیای فه‌یسبووك بڕیاریداوه كاره‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه قه‌ده‌غه بكات.
ئه‌و گرووپه هانی توندوتیژی ده‌ده‌ن له خۆپیشاندانه‌كان، كه به‌هۆی كوژرانی جۆرج فلۆیدی ره‌شپێست له‌لایه‌ن پۆلیسێكی سپیپێسته‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، دواتریش زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكای گرته‌وه.
ئیستا گرووپه‌كه، له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چالاكییه‌كانیان ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام فه‌یسبووك قه‌ده‌غه‌ی كردوونه و له راگه‌یه‌ندراوێكیشدا ده‌ڵێت: "ئه‌و تۆڕه له فه‌یسبووك رێگه‌ی پێ‌نادرێت، چونكه له‌سه‌ر سه‌كۆی فه‌یسبووك هانی توندوتیژی ده‌دات، بۆیه هه‌ر ناوه‌ڕۆكێك كه له‌و تۆڕه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، به‌زووترین كات ره‌شده‌كرێنه‌وه، هه‌ر ناوه‌ڕۆكێكیش پشتگیریان بكات، یان نوێنه‌رایه‌تیان بكات به هه‌مان شێوه ره‌ش ده‌كرێته‌وه".
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، دوای 4 رۆژ له ده‌رچوونی بڕیارێكی ویلیا‌م بار، وه‌زیری دادی ئه‌و وڵاته دێت، كه داوای كردبوو رێگه به توندڕه‌وان و دژبه‌رانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بكرێت.
جیا له‌و گرووپه، بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نتی فاشیزم كه به "ئه‌نتی-فا" ناسراوه، كاروچالاكییه‌كانیان له‌سه‌ر فه‌یسبووك قه‌ده‌غه كرا.
RT
ئ. م