واست.. پشکپشکێنەی حزبی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی پەک خستووە

زۆربه‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایی و سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌یان، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی و گرفتی دیكه بوونه‌ته‌وه.
چاودێرانی سیاسی له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له به‌رانبه‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایی و سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كانیان، حكوومه‌تی خۆجێیی و حكوومه‌تی فیدراڵ به به‌رپرسیار ده‌زانن.
چاودێرانی سیاسی له پارێزگای واست جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، پشكپشكێنه‌ی حزبی له پارێزگاكه‌یان بووه‌ته هۆی ته‌واونه‌كردن و جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌یان پرۆژه له ماوه‌ی زیاتر له ده ساڵی ڕابردوودا.
چاودێرانی سیاسی له پارێزگای واست ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن پارێزگاكه‌یان و پارێزگاكانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق به‌هۆی ئاڵۆزی و نه‌بوونی متمانه له نێوان حكوومه‌تی خۆجێیی و حكوومه‌تی فیدراڵ بوونه‌ته قوربانی و په‌راوێزخستنی كار و ئه‌رك و پرۆژه سه‌ره‌كییه‌كان.
له لای خۆیانه‌وه هاووڵاتییانی پارێزگاكه له به‌رانبه‌ر بێبه‌ڵێنی به‌رپرسانی پارێزگاكه بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان نیگه‌رانن.