جێگری سەرۆکی دادگەی تەمیزی فیدراڵی: دادگه‌ی وه‌لائی ناتوانێت ده‌ستوه‌ردان له پسپۆرییه‌كانی دادگه‌ی باڵادا بكات

جێگری سه‌رۆكی دادگه‌ی ته‌میزی فیدراڵی ئاماژه به‌وه ده‌كات، دادگه‌ی وه‌لائی ناتوانێت ده‌ستوه‌ردان له تایبه‌تمه‌ندی و پسپۆرییه‌كانی دادگه‌ی باڵای فیدراڵی بكات؛ ده‌شڵێت، ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادگه‌ی ته‌میز به پێی ده‌سه‌ڵاتی گشتی و ده‌قه یاساییه‌كان له یاسای ڕێكار "مورافه‌عات"ـی شارستانیی ته‌نیا په‌یوه‌ستن به بڕیاره‌كانی دادگه ئاساییه‌كان.
دووشه‌ممه، 10ـی شوباتی 2025، حه‌سه‌ن فوئاد، جێگری سه‌رۆكی دادگه‌ی ته‌میزی فیدراڵی له وتارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، مادده‌ی 94ـی ده‌ستووری عێراق جه‌ختی كردووه‌ته‌وه بڕیاره‌كانی دادگه‌ی باڵای فیدراڵی كۆتایی و یه‌كلاكه‌ره‌وه و پابه‌ندكارن بۆ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان، بۆیه هه‌ر ڕێكارێك و ده‌ركردنی هه‌ر بڕیار و فه‌رمانێك له لایه‌ن دادگه‌ی وه‌لائی به پێی مادده‌كانی 151، 152 و 153ـی یاسای ڕێكار (مورافه‌عات)ـی شارستانیی ژماره 83ـی ساڵی 1969ـی هه‌مواركراو، ڕێكاری كاتین و ئامانج لێیان بریتییه له دروستكردن و هێنانه‌ئارای هاوسه‌نگی له نێوان لایه‌نه‌كانی داوكارییه‌ك و له‌خۆگرتنی ڕه‌گه‌زی به په‌له به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به كرۆك و بنه‌چه‌ی مافه‌كه بگه‌یه‌نێت.
حه‌سه‌ن فوئاد هه‌روه‌ها له وتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه كردووه، ئه‌و ڕێكار، بڕیار و فه‌رمانانه‌ی دادگه‌ی وه‌لائی ده‌ریان ده‌كات، ده‌كرێت له هه‌مان دادگه‌دا تانه‌یان لێ بدرێت و پاشان ده‌كرێت ئه‌و بڕیاره‌ش ته‌میز بكرێته‌وه كه له ئه‌نجامی ئه‌م تانه‌لێدانه‌وه ده‌رده‌چێت دوای ئه‌وه‌ی گوێ له هه‌ر دوو لایه‌ن ده‌گیرێت به گوێره‌ی هه‌ر دوو مادده‌ی 153 و 216ـی یاسای ڕێكاره شارستانییه‌كان، به‌م شێوه‌یه دادگه‌كه ده‌توانێت له بڕیاره‌كه‌ی خۆی پاشگه‌ز ببێته‌وه و بیگۆڕێت، به‌و پێیه‌ی بڕیاره‌كانی كاتین و كۆتایی نین.
جێگری سه‌رۆكی دادگه‌ی ته‌میزی فیدراڵی جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، فه‌رمانی وه‌لائی كۆتایی و یه‌كلاكه‌ره‌وه نییه، چونكه له‌گه‌ڵ سروشته كاتی و خۆپارێزییه‌كه‌یدا یه‌ك ناگرێته‌وه و لەگەڵ دەسەڵاتی دادگه‌ی پەیوەندیدار بۆ هەموارکردنەوە یان هەڵوەشاندنەوەی سکاڵایه‌ك كه لە سەری تۆمار دەکرێت، ناكۆك و نایه‌كانگیره.
سێشەممە، 04-02-2025، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراقی لەسەر سکاڵای ژمارەیەک پەرلەمانتار، بە بڕیارێکی وەلائی، جێبەجێکردنی یاساکانی لێبووردنی گشتی، باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیانی لە دانیشتنی ڕۆژی 21ـی کانوونی دووەمی 2025 لە پەرلەمانی عێراق بەیەک پاکێج پەسند کرابوون، ڕاگرت.