مەحموود محەممەد: لهگهڵ یهكێتی ڕێككهوتووین پهله له پێکهێنانی حکوومەت بکرێت

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: زۆربەی بابەتەکانی گفتوگۆی نێوان لیژنە تەکنیکییەکانی پارتی و یەکێتی چارەسەر کراون.
سێشەممە، 10ـی شوباتی 2025، مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: گفتوگۆکان گەیشتوونەتە قۆناغی بیرۆکەی هاوبەش بۆ پێکهێنانی حکوومەت و تەنیا یەک دوو خاڵ ماون کە پێویستی بە گفتوگۆ لە ئاستێکی دیکەدا هەیە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆ دەکرێت و خاڵە ناکۆکەکان کۆتایی پێ دەهێندرێت.
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕاشیگەیاند: هەردوو لا گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی دەبێت لە پێکهێنانی حکوومەت پەلە بکرێت و تەنیا ڕای جیاوازمان لەسەر چۆنیەتیی پێکهێنانی حکوومەت و بەڕێوەبردنیەتی و تا ئێستا قسە لەسەر پۆستەکان نەکراوە.
گوتەبێژی پارتی لەسەر مانگرتووان، ئاماژەی بەوەش کردووە: ناڕازایەتی ڕێگەی پێدراوە، بەڵام کات و هۆکارەکەی جێگای پرسیارن، ئەوەی مانگرتووان داوای دەکەن حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەمێژە لەگەڵ بەغدا هەوڵی چارەسەرکردنی دەدات.