هێمن هەورامی: هه‌رێمی كوردستان لە لای ئەمەریکییەکان پێگه‌یه‌كی جیۆپۆله‌تیكی ستراتیجیی هه‌یه
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكییه‌كان ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆر، شه‌ڕی هه‌واڵگری، له‌خۆگرتنی ئاواره و په‌ناهه‌نده‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان و لێكنزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه پێكناكۆكه‌كان و سه‌قامگیریی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ندین پرسی دیكه به گرنگ و ستراتیجیی ده‌بینن.
دووشه‌ممه، 10ـی شوباتی 2025، هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له واشنتنه‌وه تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، له میانی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌مه‌ریكا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌ت و ئه‌ندامانی كۆنگرێس بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه تێڕوانینێكی هاوبه‌ش و ئه‌رێنییان به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
هێمن هەورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان له كۆنگرێس پێیان وایه هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یه‌كی جیۆپۆله‌تیكی ستراتیجیی هه‌یه به‌تایبه‌تی كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر شه‌ڕی تیرۆر و سووریا و ڕاگرتنی هاوسه‌نگیی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی باسی له‌وه‌ش كرد، ئامانجیان له‌م سه‌ردانه‌دا گه‌یاندنی په‌یامی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان بووه به ئه‌مه‌ریكییه‌كان و گه‌یاندنی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بووه به ئیداره‌ی نوێی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ.
هەورامی گوتیشی، پێشبینی ده‌كه‌ن هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ڕووداو و پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر ڕۆڵ ببینێت. هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌مه‌ریكییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانیان كه ئه‌نجیامیان داوه، جه‌خت له‌سه‌ر پێگه و كاریگه‌ریی هه‌رێمی كوردستان له سووریا ده‌كه‌نه‌وه به‌تایبه‌تی ڕۆڵی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی له نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی كوردی.