شەرع بانگهێشتی لووتکەی عەرەبی کرا

سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا بانگهێشتی قاهیره ده‌كرێت بۆ به‌شداریی له كاره‌كانی لووتكه‌ی نائاسایی وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌بی؛ هاوكات ڕه‌نگه سه‌رۆكی میسر و سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا له په‌راوێزی لووتكه‌كه‌دا كۆ ببنه‌وه.
دووشه‌ممه، 10ـی شوباتی 2025، سه‌رچاوه دیپلۆماسییه عه‌ره‌بییه‌كان پشتڕاستیان كرده‌وه، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا بۆ به‌شداریكردنی له لووتكه‌ی نائاسایی وڵاتانی كۆمكاری كه بڕیار وایه له 27ـی ئه‌م مانگه له قاهیره به‌ڕێوه بچێت، بانگهێشت كراوه.
سه‌رچاوه دیپلۆماسییه عه‌ره‌بییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، هیچ ڕێگرییه‌ك له به‌رده‌م به‌شداریكردنی شه‌رعدا نییه له لووتكه‌كه‌دا به‌تایبه‌تی كه سه‌ركرده عه‌ره‌بییه‌كان له‌م قۆناغه و له‌ژێر ڕۆشنایی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل و دۆخی مه‌ترسیداری پرسی فه‌ڵه‌ستین، له هه‌وڵی یه‌كخستنی بۆچوونه‌كانیانن.
ئه‌و سه‌رچاوانه گوتوویانه، به‌م دواییانه لێكتێگه‌یشتنێكی ئه‌رێنی له نێوان میسر و ئیداره‌ی نوێی سووریا هاتووه‌ته ئارا به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی میسر له ڕێگه‌ی توركیاوه پشتگیریی ئه‌منی خۆی بۆ ئیداره‌ی نوێی سووریا دووپات كرده‌وه.
سه‌رچاوه‌كان هه‌روه‌ها ڕوونیشیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌ر یه‌ك له عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر و ئه‌حمه‌د شه‌رع له په‌راوێزی لووتكه‌كه‌دا كۆ ببنه‌وه.